به‌رهه‌م ساڵح و وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی كۆبونه‌وه
د. به‌رهه‌م ساڵح و رۆری ستیوارت وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی كۆبونه‌وه‌و هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئه‌منی عیراق و جه‌نگی دژ به‌داعش و هاوكاری ئاواره‌كانیان تاوتوێكرد.
ئه‌مڕۆ 3/12 له‌شاری هه‌ولێر د. به‌رهه‌م ساڵح پێشوازیكرد له‌رۆری ستیوارت وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی و باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عیراق و وه‌فدێكی وه‌فدێكی هاوڕێی، له‌میانه‌ی ئه‌و پێشوازه‌یه‌دا هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئه‌منی عیراق و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ و قۆناغی دوای موسڵ گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
هه‌ردولا ته‌كیدیان كرده‌وه عیراق پێویستی به‌چاره‌سه‌رێكی مێژوویی و بنه‌ڕه‌تی ئه‌و قه‌یرانانه هه‌یه كه‌بونه‌ته مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و په‌كخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رۆڵی هاوپه‌یمانان به‌گرنگ وه‌سفكرا له‌هاوكاریكردنی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌قۆناغی داهاتو بگه‌ن به‌جۆریك له‌رێكه‌وتن و زه‌مینه له‌به‌رده‌م چاكسازیه‌كی راسته‌قینه بكرێته‌وه.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا باس له رۆڵی به‌ریتانیا له‌هاوپه‌یمانی دژی داعش و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان كرا، له‌م ره‌وه‌و د. به‌رهه‌م سه‌ردانی رۆری ستیوارتی به‌گرنگ وه‌سفكرد بۆ كوردستان له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌دا.
داواشی كرد كه‌پشتیوانی به‌ریتانیا به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان و چاكسازی بنه‌ڕه‌تی به‌رده‌وام بێت، سه‌ره‌ڕای هاوكاریكردنی ئاواره‌كان، چونكه رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره به‌هۆی شه‌ڕی موسڵه‌وه روو له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌كه‌ن و پێویستیان به‌هاریكاری به‌په‌له‌و پێویسته.
xandan-
