سەرۆك بارزانی له‌به‌رامبه‌ر سووتاندنی ئاڵای كوردستان هاته‌ ده‌نگ

سەرۆك بارزانی له‌به‌رامبه‌ر سووتاندنی ئاڵای كوردستان هاته‌ ده‌نگ
سه‌باره‌ت به‌ سووتاندنی ئاڵای كوردستان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی شاری عامودای ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات .



په‌یامه‌كه‌ی سەرۆك بارزانی ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌به‌شێكیدا هاتووه‌"ەوە دڵنیاتان دەكەمەوە كە ڕێچكەی نیشتیمانپەروەری و گیانی كوردایەتی و ڕەسەنایەتی سەردەكەوێت و شەرمەزاری بۆ ئەوانە دەمێنێتەوە كە ئاڵای كوردستان دەسووتێنن و گەنج و لاوی كورد ئەشكەنجە و ئازار دەدەن و، دواجار باجی ئەو تاوانانەیان هەر دەدەن".



ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌:-



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی خەڵكی خۆڕاگری شاری عامودا دەكەم، كە بەرگریكاری ڕەسەنایەتی و نیشتیمانپەروەری و بەها بەرزەكانی گەلی كوردستانن. دەستخۆشیتان لێ دەكەم كە بە پشوودرێژی و بەرخودانتان ئاڵای كوردستان دەپارێزن كە ئاڵای خوێنی شەهیدان و هێمای پێكەوەژیان و ئاشتیخوازییە.

لەوە دڵنیاتان دەكەمەوە كە ڕێچكەی نیشتیمانپەروەری و گیانی كوردایەتی و ڕەسەنایەتی سەردەكەوێت و شەرمەزاری بۆ ئەوانە دەمێنێتەوە كە ئاڵای كوردستان دەسووتێنن و گەنج و لاوی كورد ئەشكەنجە و ئازار دەدەن و، دواجار باجی ئەو تاوانانەیان هەر دەدەن.

مسعود بارزانی

3ـی 12ـی 2016
Top