سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین: پێویسته هه‌نگاوی جدی‌و كرداری بنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان داواده‌كات كێشه‌و گرفته‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ربكرێن‌و خه‌م‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی خه‌ڵك گوێی بۆ بگیرێت، به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌نگاوی جدی‌و كرداری بنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه.
ئه‌و وتانه‌ی سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئه‌مڕۆ له‌میانی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی ده‌زگای (حكومه‌ت و نوێنه‌رانی) یه‌كگرتوو بوو كه به‌دروشمی (به‌شداریكردن له ده‌سه‌ڵات رێگایه‌كه بۆ خزمه‌تكردن) له‌شاری هه‌ولێر سازكرا.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كگرتوو، له‌سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه‌دا سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین له وته‌یه‌كیدا باسی له بارودۆخی سیاسی هه‌رێم‌و ناوچه‌كه كردوه‌و ئاماژه‌ی به‌دۆخی ناهه‌مواری ناوخۆ كردوه، "هیوای خواست كێشه‌و گرفته‌كان چاره‌سه‌ربكرێن و خه‌م و مه‌ینه‌تیه‌كانی خه‌ڵك گوێی بۆ بگیرێت و پێویسته هه‌نگاوی جدی و كرداری بنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، ده‌زگای حكومه‌ت و نوێنه‌رانی جزبه‌كه‌ی به‌گرنگ زانیوه بۆ به‌دواداچوون و یارمه‌تیدان و چالاككردنی نوێنه‌رانیان له حكومه‌ت و ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه كه نوێنه‌رانی یه‌كگرتوو ئه‌وانه‌ی له حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانن ده‌بێت نوێنه‌ری گه‌ل بن‌و هه‌موو هه‌وڵ و ماندوبوونه‌كانیان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك بێت .
هه‌روه‌ها سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین، تیشكی خستوه‌ته‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی له ناو دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت، "جه‌ختیكرده‌وه كه ئێمه دژی به حزبی كردنی حكومه‌تین و ده‌بێت كارمه‌نده یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌ركه حكومیه‌كانیاندا ئه‌ركی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك بگرنه ئه‌ستۆ و حزبایه‌تی به ئه‌خلاقی ئیسلامی و بیر‌و هزری میانره‌وی یه‌كگرتووانه خزمه‌تی جه‌ماوه‌ر بكه‌ن".
سه‌رباری كێشه‌ی سیاسیی نێوان لایه‌نه‌كان، هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌دوو ساڵه له‌قه‌یرانی قوڵی داراییدایه كه به‌هۆیه‌وه ناڕه‌زایی به‌شێكی زۆر له‌موچه‌خۆرانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه له‌ئه‌نجامی دواكه‌وتنی موچه‌و سیسته‌می پاشه‌كه‌وت، هه‌زاران پڕۆژه‌ش راگیراون‌و بازاڕ سست بووه.
ته‌قینه‌وه‌ی ناكۆكی لایه‌نه‌كان سیاسیه‌كان له‌ساڵی رابردوودا دوای ئه‌وه‌هات، نه‌یانتوانی دوای نۆ كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی پرسی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلاییبكه‌نه‌وه، كه ئه‌وكات ماوه یاساییه‌كه‌ی به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌ڕۆیشت.
كێشه‌ی گه‌وره‌ی لایه‌نه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌نێوان پارتی‌و گۆڕاندایه، دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی 10ی ساڵی رابردوو ناكۆكییه‌كانیان گه‌یشته لوتكه به‌هۆی رێگریكردن له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌پشكی گۆڕان بۆ هه‌ولێر‌و دورخستنه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له‌حكومه‌ت، ئه‌وه‌ش به‌بڕیارێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی.
xandan-
