هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی سێ ناوچه‌ی هه‌كاری ده‌ستبه‌سه‌ركران
به پێی ماڵپه‌ری حورییه‌تی توركی، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا له ئۆپه‌راسیونێكدا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵ و باره‌گای هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی گه‌ڤه‌ر و چه‌لێ و شه‌مزینان و سه‌رڤه‌ت تونچ و هیلال دومان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی چه‌لێ له‌گه‌ڵ نۆ ئه‌ندامی ده‌به‌په و عادیله كوزای یاریده‌ده‌ری هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌ڤه‌ر و سه‌فه‌ری یلماز هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی شه‌مزینان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
تا ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناهیده یلدز هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی شه‌مزینان روون نه‌بووه‌ته‌وه.
دوای له‌كاردورخستنه‌وه‌ی روكه‌ن یه‌تیشكین هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌ڤه‌ر له 15 تشرینی یه‌كه‌می 2015 عادیله كوزای به وه‌كاله‌ت پۆستی هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌ڤه‌ری به‌رێوه‌ده‌برد.
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دایه كه مانگێكه توركیا ده‌ستیپێكردووه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی و به‌رپرسانی هه‌ده‌په‌و په‌رله‌مانتارانی ئه‌و پارته له‌باكوری كوردستان.
مانگی رابردوو پۆلیسی توركیا به‌جیا هه‌ڵیكوتایه‌سه‌ر ماڵی هه‌ریه‌ك له‌هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په فیگه‌ن یۆكسه‌كداغ‌و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش‌و نۆ په‌رله‌مانتاری ئه‌و پارته‌و ده‌ستگیریكردن.
به‌رپرسانی هه‌ده‌په به‌تۆمه‌تی ئه‌وه ده‌ستگیركراون كه ره‌تیانكردووه‌ته‌وه له‌به‌رده‌م داواكاری گشتیی ئامه‌د ئاماده‌بن‌و وته‌ی خۆیان له‌پڕۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به "تیرۆر" پێشكه‌ش بكه‌ن.
ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكان‌و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په كه تائێستا ئازاد نه‌كراون، ناڕه‌زایی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی توركیا‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه لێكه‌وته‌وه، ره‌وه‌ندیش كوردیش له‌زۆر وڵات خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو ئه‌وكاره‌ی حكومه‌تی توركیایان ئیدانه‌كرد.
xandan-
