یه‌كگرتوو له‌سه‌ر موچه‌و بایكۆتی مامۆستایان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
ئه‌نجومه‌نی كاروباری سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌وڵ و پرۆژه‌یه‌كدایه كه‌چاره‌سه‌رری كێشه‌ی موچه‌ی مووچه‌خۆران بكات، پشتیوانی خۆشی بۆ داواكارییه‌كانی مامۆستایان راگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌مڕۆ له رونكردنه‌وه‌یه‌كی سێ خاڵدا كه كۆپیه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌وڵ و پرۆژه‌یه‌كین كه‌چاره‌سه‌رری كێشه‌ی موچه‌ی مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكات .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه "پشتیوانی ته‌واو له‌داواكاریه‌كانی مامۆستایان ده‌كه‌ین بۆ كۆتایی هێنان به بایكۆت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن و په‌نابردن بۆ رێوشوێنی ئه‌منی له‌و پێناوه‌دا به‌رێگا چاره نازانین".
ئه‌نجومه‌نی كاروباری سیاسی یه‌كگرتوو جارێكی تر داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بخاته كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌و دابه‌شكردنی له‌كات و واده‌ی خۆی دا و سوك كردنی باری خراپی گوزه‌رانی هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
xandan-
