پشده‌ر.. ڕێگە له فرۆشتنى ده‌رمانى قاچاخ ده‌گیرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ندروستى، له سنوورى شارۆچكه‌ى پشده‌ر، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ماوه‌یه‌كه چه‌ند كه‌سێك بێ ئه‌وه‌ى مۆڵه‌تى ته‌ندروستیان هه‌بێت، له بازاڕ به كۆ ده‌رمان به ده‌رمانخانه‌كان ده‌فرۆشنه‌وه‌و ئه‌وانیش ڕێگه‌ى یاساییان له به‌رانبه‌ریان گرتوه‌ته‌به‌ر.
عوسمان محه‌مه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند: "ئه‌و جۆره كه‌سانه بى َئه‌وه‌ى مۆڵه‌تیان هه‌بێت و وه‌ك كارێكى بازرگانى به ماتۆرسكیل و ئۆتۆمبێل ده‌رمانی ساخته، قاچاخ و ڕێپێنه‌دراو به ده‌رمانخانه و نۆرینگه‌كانی سنووری شارۆچكه‌ى پشده‌ردا ده‌فرۆشنه‌وه، كه له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه بۆ هاووڵاتیان خراپه و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی و لایه‌نى ئاسایشیش ڕێگه‌ی پێنادات".
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "له‌م ڕووه‌وه، هاووڵاتیان، خاوه‌ن نۆرینگه و پزیشكانمان له قه‌ده‌غه‌یى ئه‌و دیارده‌یه ئاگاداركردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشیشمان له دیارده‌كه ئاگاداركردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڕێكارى یاساییان به‌رانبه‌ر بگرینه‌به‌ر، هه‌روه‌ك داواشمان له هاووڵاتیان كردوه له كۆنتڕۆڵكردنى دیارده‌كه هاوكارمان بن".

bas news -