مامۆستایانى گه‌رمیان دوایین بڕیاریان له‌باره‌ى پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه دا
پێشكه‌وت ئیبراهیم نوێنه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كانى گه‌رمیان، به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كانى ناو شارى كه‌لار ئه‌نجامدا و تێیدا داواى له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان كرد له سبه‌ینێوه ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بكه‌نه‌وه و كۆتایی به بایكۆتكردنى ده‌وام بهێنن، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ى به‌كۆى ده‌نگ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانه‌وه ڕه‌تكرایه‌وه".
گوتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان داواى له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان كرد فۆرمى ئاماده‌بوونى مامۆستایان وه‌ربگرن بۆ تۆماركردنى ناوى ئه‌و مامۆستایانه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ده‌وامه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ڕه‌تیانكرده‌وه فۆرمه‌كه وه‌ربگرن".
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، بۆ جارێكی‌تر ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و فه‌رمابنه‌ران خۆپیشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار ئه‌نجامدا و تێیدا جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به بایكۆتكردنى ده‌وام كرده‌وه تائه‌وكاته‌ى حكوومه‌ت وه‌ڵامى داواكارییه‌كانیان ده‌داته‌وه.
bas news -
