پۆلیس هۆشداری ده‌داته‌ دانیشتووانی شاری هه‌ولێر

پۆلیس هۆشداری ده‌داته‌ دانیشتووانی شاری هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئاگاداری دانیشتووانی شاری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ كه‌سێك ده‌گریته‌ به‌ر كه‌ ته‌قه‌ی خۆشی بكات.



كه‌مێك پێش ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئاگادارینامه‌یه‌كی بۆ دانیشتووانی شاری هه‌ولێر بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ دراوه‌ به‌ ئه‌وه‌ی كه‌ تەقەکردن بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە لە دوای یاری کلاسیکۆ بە مەبەستی خۆشی دەربڕین، هەرکەسێک تەقە بکات ئەوا پۆلیس دەستگیری دەکات و رێکاری یاسایی دەگیرێتەر بەر بەرامبەری.



ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی ئاگادارینامه‌كه‌یه‌:-



ئاگادارییەک بۆ دانیشتوانی شاری هەولێر ..

ئاگاداری دانیشتووانی شاری هەولێری خۆشەویست دەکەینەوە کەوا تەقەکردن بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە لە دوای یاری کلاسیکۆ بە مەبەستی خۆشی دەربڕین، هەرکەسێک تەقە بکات ئەوا پۆلیس دەستگیری دەکات و رێکاری یاسایی دەگیرێتەر بەر بەرامبەری.

دواکارین لە هاوڵاتیانی شاری هەولێر هاوکارمانبن لە زانیاری گەیاندن بە پۆلیس بەمەبەستی گرتنی تەقەکەران .

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک و کەشێکی ئارام .
bas news -
Top