مهسروور بارزانى : دهمانهوێت له ئیدارهی نوێی ئهمهریكا زیاتر تێبگهین
مەسرور بارزانی دەیەوێت، لەم سەردانە پڕ لە جوڵە دیبلۆماسیەدا، لە هەڕەمی وڵاتانی جیهانەوە، خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە، لەتەک خەباتی دیپلۆماتیانەی گونجاودا، جارێکی دیکە پرسی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە تاووتوێبکات.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، مەبەستیەتی لەگەڵ ئیدارەی ئێستا و داهاتووی ئەمریکا، باس لە ئاییندەی کوردستان و پێشمەرگە بکات، بەتایبەت کە چەندینجار ئەمریکاییەکان کوردییان بە دۆستی نزیکی خۆیان زانیوە و پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوامی پێشمەرگە بوون لەشەڕی تیرۆردا.
ئەمە جیالەوەی ئەم پاڵپشتییە بۆ پێشمەرگە، لەلایەن چەندین ئەندامی تیمەکەی ترەمپیش دووپاتکراوەتەوە.
هەروەها مەسرور بارزانی، نیازی وایە لە چەندین سیمینار و کۆبوونەوە لە ناوەندەکانی تینک تانکی ئەمریکا، بە ئامانجی دیالۆگی زیاتر و بیروبۆچوون و لێکتێگەیشتنی زیاتر لەسەر هەرێمی کوردستان بەشداری بکات.
لەیەکەم وێستەگەشیدا لە ناوەندی گەشەپێدانی ئەمریکا، مەسرور بارزانی، بیروبۆچوونەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەم ناوەندە، لەبارەی وتوێژەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێکرد، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد لە ناوچەکەدا.
هەروەها مەسرور بارزانی، نیازی وایە لە چەندین سیمینار و کۆبوونەوە لە ناوەندەکانی تینک تانکی ئەمریکا، بە ئامانجی دیالۆگی زیاتر و بیروبۆچوون و لێکتێگەیشتنی زیاتر لەسەر هەرێمی کوردستان بەشداری بکات.
لەیەکەم وێستەگەشیدا لە ناوەندی گەشەپێدانی ئەمریکا، مەسرور بارزانی، بیروبۆچوونەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەم ناوەندە، لەبارەی وتوێژەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێکرد، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد لە ناوچەکەدا.
مهسروور بارزانى، له لێدوانێكى تایبهتدا بۆ كوردستان 24 رایگهیاند، ئامانجمان له سهردانهكهمان بۆ واشنتن بۆ ئهوهیه سوپاسى ئیدارهى ئێستاى ئهمریكا بكهین بۆ ئهو هاوكارییانهى بۆ ههرێمى كوردستان و پێشمهرگه ناردوویهتى و ههروهها له ئیدارهى نوێش زیاتر تێبگهین. بێگومان بیروبۆچوونى خۆمان لهگهڵ ئهوان تاوتوێدهكهین، بهڵام هێشتا دهستبهكار نهبوون، بۆیه رهنگه نهتوانن به شێوهیهكى فهرمى سیاسهتى خۆیان ئاشكرا بكهن.
لهو چوارچێوهیهدا، دانیێڵ بنیامین، لێكۆڵەر لە ناوەندەی گەشەپێدانی ئەمریكا گوتى: " راوێژكاری ئەنجومەنی ئاساییشی ھەرێمی كوردستان لێرە بیروبۆچوونەكانی لهگەڵ ئێمە ئاڵوگۆڕ كرد، من خۆم لە سەر مێژووی كورد لە عێراق و كوردستان و ئاستەنگەكان و كۆمەڵكوژی ئەنفال خوێندوومە. ئەو نەھامەتیانە ترسی لای كورد لەسەر مانەوە لە عێراق دروست كردووە. لێرە تاوتوێی دۆزینەوەی رێگەیەكیش كرا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی. ئەمە ھەمووی بە ئامانجی دەستەبەركردنی ئاساییش و فەراھەمكردنی مافەكانی كورد. ھەروەھا پێویستیی بۆ گفتوگۆی بەرھەمھێن لەگەڵ بەغداد و ھێنانە دی ئەمە".
لەم سەردانەدا، فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستانیش یاوەری مەسرور بارزانی کردووەو بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوودا، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی زیاتر لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا و ناوەندەکانی دیکەی ئەو وڵاتە لەبارەی دید و تێڕوانینی ئەمریکاییەکان بۆ ئایندەی کوردستان کۆببێتەوە.
basnews -
