پۆلیسێك له كه‌ركووك خۆى كوشت و مامۆستایه‌كیش بریندار ده‌بێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركووك، به ئاژانسى هه‌واڵى (باس‌نیوز)ـى ڕا گه‌یاند :"ئه‌مڕۆ بنكه‌ى عرووبه له ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو له‌به‌ر ده‌رگاى مامۆستایه‌ك به ناوى (ی. ئ. ع) ئاگاداریان كردینه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبه‌كه بوو به‌هۆى برینداركردنى مامۆستاكه و زیان گه‌یاندن به ئۆتۆمبیله‌كه‌ى و پۆلیسیش ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌كردن، كردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه ئه‌مشه‌ویش بنكه‌ى پۆلیسی تازه له خۆكوشتنى پۆلیسێك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كاروبارى بازگه‌كان ئاگادار كرایه‌وه.
پۆلیسه‌كه له ناو ماڵه‌كه‌ى خۆى له شاره‌دێی تازه، گولـله‌ى به خۆیه‌وه ناوه.
bas news -
