ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی: گۆڕان بۆ مەرامی سیاسی بەردەوامی بە خۆپێشاندان دەدات

ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی: گۆڕان بۆ مەرامی سیاسی بەردەوامی بە خۆپێشاندان دەدات
لە راگەیاندراوێكدا لەبارەی خۆپێشاندان و بایكۆتی دەوامی خوێندن لە سنووری سلێمانی و ھەڵەبجە ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان (سلیمانی – ھەڵەبجە) رایدەگەیەنێت: "خەڵکی خۆڕاگری شاری سلێمانی و لایەنە سیاسیەکان ئاگادار دەکەین کە بزوتنەوەی گۆڕان ، بەناوی ناڕەزایەتی خەڵک بەمەبەستی چنینەوەی مەرامی سیاسی، بەردەوامی بە خۆپێشاندان دەدات".

لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "وەک چۆن ھەمیشە پشتگیری تەواوی داوا رەواکانی

فەرمانبەران و مامۆستایان بووین، لە ئیستاشدا داواکارین لەحکوومەتی ھەرێمی کوردوستان،

میکانیزمی گونجاو بۆ چارەسەری، دۆخی ژیانی موچەخۆران بگرێتەبەرو، چاوێک بەژیان و

گوزەران و شایستە داراییەکانی موچەخۆراندا بخشێنیتەوە".



دەقی راگەیاندراوی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان (سلیمانی – ھەڵەبجە)

رێپێوان و خۆپیشاندانی ھێمنانە ، یەکێکە لەسیماکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ، یەکێکە لە

پرەنسیپەکانی دیموکراسیەت ، لەم سۆنگەیەوە ئێمە وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی ( سلیمانی –

ھەڵەبجە) ی پارتی دیموکراتی کوردوستان ، وەک چۆن ھەمیشە پشتگیری تەواوی داوا ڕەواکانی

فەرمانبەران و مامۆستایان بووین ، لە ئیستاشدا داواکارین لەحکومەتی ھەرێمی کوردوستان ،

میکانیزمی گونجاو بۆ چارەسەری، دۆخی ژیانی موچەخۆران بگرێتە بەرو ، چاوێک بەژیان و

گوزەران و شایستە داراییەکانی موچەخۆراندا بخشێنیتەوە .

لەھەمان کاتدا خەڵکی خۆڕاگری شاری سلێمانی و لایەنە سیاسیەکان ئاگادار دەکەین کە ‌ (

بزوتنەوەی گۆڕان ) ، بەناوی ناڕەزایەتی خەڵک و ، لەژێر دروشمی داواکارییە ڕەواکانی

خەڵکدا ، بەمەبەستی چنینەوەی مەرامی سیاسی ، ئیدامە بە خۆپیشاندان دەدات ، بۆ

بەرژەوەندی سیاسی و حیزبی خۆی ، دیارە ‌تەوزیف کردنی ئەجندای سیاسیش لەناوەندی

داواکاری ڕەوای خەلکەوە، زیان بەداواکارییە ڕەواکانی خەڵک دەگەیەنیت و ، سیمای پێکەوە

ژیانی ئاشتیانەش تێکدەدات و ، لێکەوتەی نێگەتیڤش لەسەر کایەی سیاسی شار بەجێدەھێڵێت و .

زیانیش بەھەموو لایەک دەگەیەنێت .

لەکۆتاییدا داواکارین لەدەزگا ئەمنییەکان ، ھێمنی شارو، سەلامەتی ھاوڵاتیان و خۆپیشاندەران
k24-
Top