ده‌رهێنه‌رێكی كۆچكردووی كورد خه‌ڵاتی فه‌خری وه‌رگرت
ڕێوڕه‌سمی كۆتایی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی یۆتۆبۆری، به ئاماده‌بوونی دڵشاد ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی یۆتۆبۆری، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی یۆتۆبۆری، لاگێ بیۆرك، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی یۆتۆبۆری، چه‌ندین كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ندی كوردی، له هۆڵی سینه‌مایی فۆڵكت هیووسی شاری یۆتۆبۆری، له وڵاتی سوید، به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و فیستیڤاڵه كه سینه‌ماكارانی شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان تێیدا به‌شداربوون، گشتیان به تابڵۆی فه‌خری ڕێزی تایبه‌تیان لێ‌گیرا.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا له به‌شی به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌كاندا تابلۆی فه‌خری سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی یۆتۆبۆری، به فیلمی سینه‌مایی كوێستانی قه‌ندیل، له ده‌رهێنانی ته‌ها كه‌ریمی، سینه‌ماكاری كۆچكردووی كورد به‌خشرا و شه‌ماڵی عه‌به ڕه‌ش، ئه‌كته‌ری شانۆ، به نوێنه‌رایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده كورده خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت.
د. دڵشاد مسته‌فا، ده‌رهێنه‌ر، ئه‌كته‌ر و سه‌رۆكی به‌شی تازه دامه‌زراوی به‌شی سینه‌مای كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سلێمانی، دوای ڕێزلێنان ته‌ها كه‌ریمی، سه‌باره‌ت به‌م سینه‌ماكاره كۆچكردووه كورده، ڕایگه‌یاند: "یه‌كێكی دیكه له به‌دبه‌ختییه‌كانی ئێمه‌ی كورد ئه‌وه‌یه كه كه‌سه داهێنه‌ره‌كانمان زۆر جار به زووترین كات و به‌خێرایی ئه‌و دنیایه به‌جێده‌هێڵن و یه‌كێك له‌وانه‌ش ته‌ها كه‌ریمی، بوو كه هونه‌رمه‌ندێكی چالاك، لێهاتوو و به‌توانای كورد بوو، كه خه‌ونی زۆر گه‌وره‌تری هه‌بوو".
هه‌روه‌ها تابڵۆی فه‌خری،به فیلمی سینه‌مایی عاشقه‌كان به پێوه ده‌مرن، له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد شه‌هرام مه‌سله‌خی، به‌خشرا.
