ئەنەکەسە: لە قامیشلۆ ئاڵای بەعس بەرز دەکرێتەوە بەڵام ئاڵای کوردستان دەستوتێنرێت

 ئەنەکەسە: لە قامیشلۆ ئاڵای بەعس بەرز دەکرێتەوە بەڵام ئاڵای کوردستان دەستوتێنرێت
ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە)، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بە فەرمانی ڕژێمی سووریا داوا لە پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) کراوە، سەرجەم نوێنەرایەتییەکانیان لە ڕۆژئاوا دابخەن و فشاری سەربازیمان لە دژ دروست بکەن.

نووری بریمۆ، ئەندامی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە)، ڕایگەیاند: "ھەڵمەتێکی فراوان لە دژی ئەنەکەسە و ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامی ھەیە، ئەم ھەڵمەتە خۆی لە سووتانی ئاڵای کوردستان، داخستنی بارەگاکانمان و دەستگیرکردنی ئەندامانمان دەبینێتەوە، کە سەرجەمیان فشاری حکوومەتی سووریا و پارتی کرێکارانی کوردستانن لەسەر پەیەدە، بۆ ئەوەی لە دژی ئێمە بکرێت".

ئەو ئەندامەی ئەنەکەسە، گوتیشی: "دوێنێ لە قامشلۆ سەدان ئاڵای ڕژێمی سووریا لەسەر بارەگا حزب و حکوومیەکانی شارەکە ھەڵدراوە، کەچی ئاڵای کوردستان سوتێنراوە، تێناگەین بۆ ئاڵای کوردستان ڕێگاپێدراو نییە، ئاڵای سووریا بە ئازادانە ھەڵدەکرێت و ئاڵای کوردستانیش دەسوتێنرێت".













باسنيوز
Top