بەرپرسێکی پارتی: یەکێتی نایەوێت گۆڕان سلێمانی بەرەو ئاژاوەگێڕی ببات

 بەرپرسێکی پارتی: یەکێتی نایەوێت گۆڕان سلێمانی بەرەو ئاژاوەگێڕی ببات
بەرپرسی لقی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات: “گۆڕان دەیەوێت ئاراستەی سیاسی و ناڕەزایی خەڵک لە شاری سلێمانی بەرەو مەترسی ببات و یەکێتیش لەمبارەیەوە هاتووەتە سەر هێڵ.

فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە هەڵەبجە، ڕایگەیاند: “بزووتنەوەی گۆڕان سەرجەم ئەو کارتانەی بەکار هێناون و شکستی تێدا هێناوە. بەبۆچوونی من کاتی ئەوە هاتووە، سەرجەم خەڵکی شاری سلێمانی و لایەنە سیاسییەکان بێنەوە دەنگ لەسەر هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان، چونکە بە کردەوەکانیان وادەردەکەوێت کە بەڵێنێکی وایان بە نەیارانی کورد داوە، ئێستا ناتوانن لەژێر ئەو بەڵێنە دەربچن، بۆیە بەشێوەیەکی ناڕەوا خەریکی شێواندنی دۆخی کوردستانن، لەوە زیاتر کردوویانە، دەیانەوێت ناڕەزایی خەڵک بەرەو توندوتیژی ببەن".

فازڵ بەشارەتی پێی وایە: "خەڵکی سلێمانی و یەکێتی، ئەو دەرفەتە بە گۆڕان نادەن کە یاری بە خەڵکی کوردستان بکرێت، بۆیە کردەوەکانی گۆڕان، سەری خۆیان دەخوات، پەشیمانیش دادیان نادات، ئاڕاستەیەک لە ناو یەکێتیش لەگەڵ گۆڕان نین و ئاگادار کراونەتەوە، گۆڕانیش لە زۆنی سەوزدایە، یەکێتیش بەرپرسیارە لەو زۆنە، بۆیە یەکێتی دەبێت سنوورێکیان بۆ دابنێت".











باسنیوز
Top