وەزیرێکی گۆڕان لە بەغدا بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکرێت
له‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی تایبه‌ت به وه‌زیر، دەمەقاڵی له نێوان جاسم محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، كه له‌سه‌ر پشكی گۆڕان ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ پشكنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا، درووست ده‌بێت.
به‌پێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، له‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێك، دەمەقاڵی له‌نێوان هه‌ریه‌ك له جاسم محه‌مه‌د جاف، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، له‌گه‌ڵ عه‌باس سه‌عید ئه‌سه‌دی، پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا، درووست ده‌بێت.
وه‌ك له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، پشكنهرهكه پرسیاری ئۆتۆمبیله‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌وه ئۆتۆمبیلی وه‌زاره‌ته (وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت پشكنهرهكه ده‌ڵێت چوار مانگه له ماڵه‌وه‌یه) وه‌زیریش پێی ده‌ڵێت ئۆتۆمبیلی منه.
دواتر پشكنهرهكه به ده‌م تووڕه‌بوونه‌وه نه‌فره‌ت له‌گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكاران ده‌كات و باس له ساخته‌كاری ده‌كات ، له وه‌ڵامیشدا جاسم محه‌مه‌د جاف، كه هاوكات به (ده‌رباز) ناسراوه، ده‌ڵێت نه‌فره‌ت له (عه‌باس) واته پشكنهرهكه، ئه‌ویش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت نه‌فره‌ت له (ده‌رباز) و نه‌فره‌ت له‌گه‌نده‌ڵكاران.
له‌و كاته‌شدا به‌ده‌م جێهێشتنی پشكنهرهكهوه، وه‌زیره‌كه پێی ده‌ڵێت :" ده‌مت دابخه" و ده‌ڕوات. پشكنهرهكهش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و پێی ده‌ڵێت :" خۆت ده‌مت داخه".
پشكنهرهكه له كۆتایی گرته‌كه ده‌ڵێت :" ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ڕازی بوو به‌م ڕێكاره، ئه‌وه كاره‌سات درووست ده‌بێت.
خۆر
