شاندێکی بەریتانی لەبارەی قۆناغی دوای ئازادکردنەوەی مووسڵ داوای بۆچوونی بارزانی دەکات
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/12/2016 له سه‌لاحه‌ددین مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ڕۆی ستیوارت وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ریتانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه پێكهاتبوو له فرانك به‌یكه‌ر، باڵیۆز و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرس و ڕاوێژكارانی باڵیۆزخانه‌ی به‌ڕیتانیا له عێراق.
له دیداره‌كه‌دا، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا، ستایشی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له‌شه‌ڕی دژ به تیرۆر، به‌ده‌ستیان هێناوه، هه‌روه‌ها پاراستنی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و هاوكاریكردنی خه‌ڵكی ئاواره، كه له ئه‌نجامی شه‌ڕ روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد و بووه‌ته باشترین په‌ناگه‌ی هێمن و ئارام بۆ ژیانیان.
له به‌شێكی دیداره‌كه‌یشدا، باس له هه‌نگاوه‌كانی دوای ئازادكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له مووسڵ و ده‌ورووبه‌ری كرا، به‌تایبه‌تی له ڕووی هاوكاری كردنی ئاواره‌كان و پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له‌و ناوچانه‌دا.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شاندی به‌ریتانیا بارزانی-یان له سیاسه‌ت و بۆچوونی به‌ریتانیا له‌باره‌ی ئاینده‌ی مووسڵ و قۆناغی دوای داعش و دابینكردنی سه‌قامگیری له پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئاگادار كرده‌وه و داوایان لێی كرد، بۆچوون و پێشنیاری خۆی له‌مباره‌یه‌وه بخاته‌ڕوو.
لای خۆیه‌وه بارزانی، وێڕای ئاماژه‌دان به پێویستی دڵنیاكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له ئاینده و چاره‌نووسی خۆیان، سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌مه‌ڕ قۆناغی دوای داعش بۆ شاندی میوان شیكرده‌وه.
باسنيوز
