مستەفا چاوڕەش: ڕیال مەردید بە دوو گۆڵ لە بارسێلۆنا دەباتەوە
مستەفا چاوڕەش, ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, دەربارەی یارییەکەی ئەمشەوی ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیال مەدرید, ڕایگەیاند: "خۆم ھاندەری یانەی ڕیال مەدریدم، بەڵام منداڵەکانم ھاندەرێکی سەرسەختی یانەی بارسێلۆنان، بێگومان لەو نێوەندەدا من ڕکابەریی منداڵەکانم و حەز دەکەم یارییەکەی ئەمشەو لە بەرژەوەندی ڕیال مەدرید بێت".
گوتیشی: "دەزانم یاریی کلاسیکۆ، یارییەکە ھەموو دونیا بەم یارییەوە خۆی مەشغوڵ دەکات, ھەرچەندە من وەزیفەی سیاسی و سەربازیم ھەیە، بەڵام سەیری ئەم یارییە دەکەم و خوازیاری ئەوەم، ڕیال مەدرید دوو گۆڵ لە بارسێلۆنا بکات".
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 3/12/2016 کاتژمێر 6:15 خولەک بە کاتی ھەرێمی کوردستان، یاری ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید لە نێو یاریگەی (کامپ نو)ی یانەی بارسێلۆنا ئەنجام دەدرێت، ئەو یارییە لە جیھاندا بە دێرینترین و پڕبینەرترین کلاسیکۆ دادەنرێت، بۆیە بە کلاسیکۆی زەوی ناوزەد دەکرێت.
باسنیوز
