وەزیری تەندروستی: بارسێلۆنا بە سێ گۆڵ لە ڕیال مەدرید دەباتەوە

 وەزیری تەندروستی: بارسێلۆنا بە سێ گۆڵ لە ڕیال مەدرید دەباتەوە
وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, ئاشکرای دەکات, کە ھاندەرێکی سەرسەختی یانەی بارسێلۆنایە و دەڵێت: " ئەمشەو بارسێلۆنا بە سێ گۆڵ لە ڕیاڵ مەدرید دەباتەوە".


د. ڕێکەوت حەمە ڕەشید, وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, سەبارەت بە یاریی کلاسیکۆی نێوان یانەی بارسێلۆنا و ڕیال مەدرید، ڕایگەیاند: "ھاندەری یانەی بارسێلۆنام و ئەمشەو ئەو یانەیە بە سێ گۆڵ لە ڕیاڵ مەدرید دەباتەوە".


گوتیشی: "ئەمشەو سەیری یارییەکەی نێوان بارسێلۆنا و ڕیال مەدرید دەکەم و تەمەنای ئەوە دەکەم، بارسێلۆنا لە ڕیال مەدرد بباتەوە".


وەزیری تەندروستی دەشڵێت: "سروشتی خۆم واڕاھاتووم ھەمیشە لەگەڵ وەرزش پەیوەندییەکی بەھێزم ھەیە، بەتایبەتی حەزێکی زۆرم بۆ یاریی تۆپی پێ ھەیە، بۆیە زۆرجار لەگەڵ ھاوڕێکانم یاری تۆپی پێ دەکەم".













باسنیوز
Top