پارێزگاری سلێمانی داوایەک لە هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاکەی دەکات
لەبەرانبەر ئەو رەخنانەی لە بزووتنەوەی گۆڕان دەگیرێت کە چۆن دەکرێت پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی لێژنەی ئەمنیی پارێزگاکە لەسەر پشکی گۆڕانە، کەچی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە هێز هێرش دەکەنە سەر مامۆستایانی ناڕازی؟ سەردار قادر، لە بری پارێزگارى سلێمانی، ڕایگەیاند: “ئێمە نیگەرانین لەو ڕووداوە و هەڵوێستمان هەبووە، وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای سلێمانی داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی لێژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگاکەمان ده‌كه‌ین، ناشکرێت ئەوە دووبارە ببێتەوە”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: "کاتی خۆی ڕام گەیاند کە داوا له هاووڵاتییان و خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین، هێمنی و ئاساییشی پارێزگای سلێمانی و ژیانی ئاسایی شاری سلێمانی بپارێزن، داواشم له لایه‌نه ئه‌منییه‌كان کردووە، به‌په‌له سه‌رجه‌م ده‌ستگیر كراوان ئازاد بكه‌ن، بۆیە دەبێت بۆ هەر حاڵەتێکی لەو شێوەیە، پێشووتر هەماهەنگی و ئاگاداری لەنێوان ئێمە و هەموولایەنە ئەمنییەکاندا هەبێت".
باس‌نیوز
