پارتی: خەڵکی سلێمانی و لایەنە سیاسییەکان لە هەوڵێکی گۆڕان ئاگادار دەکەینەوە
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئەنجومەنی سەرکردارەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتیی کوردستان ، ئاماژە بەوە دراوە، ڕێپێوان و خۆپیشاندانی ھێمنانە، یەکێکە لە سیماکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و یەکێکە لە
پرەنسیپەکانی دیموکراسیەت، لەم سۆنگەیەوە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلیمانی –
ھەڵەبجەی پارتی دیموکراتیی کوردستان دەڵێت: “وەک چۆن ھەمیشە پشتگیریی تەواوی داوا ڕەواکانی فەرمانبەران و مامۆستایان بووین، ئێستاش داواکارین لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، میکانیزمی گونجاو بۆ چارەسەری دۆخی ژیانی مووچەخۆران بگرێتەبەر و چاوێک بە ژیان و گوزەران و شایستە داراییەکانی مووچەخۆراندا بخشێنیتەوە“.
هەر لەو ڕاگەیاندراوەدا ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی ڕای گەیاندووە: ”خەڵکی خۆڕاگری شاری سلێمانی و لایەنە سیاسییەکان ئاگادار دەکەین کە بزووتنەوەی گۆڕان بە ناوی ناڕەزایەتیی خەڵک و لە ژێر دروشمی داواکارییە ڕەواکانی خەڵکدا، بە مەبەستی چنینەوەی مەرامی سیاسی، ئیدامە بە خۆپیشاندان دەدات، بۆ
بەرژەوەندیی سیاسی و حزبیی خۆی، دیارە تەوزیفکردنی ئەجێندای سیاسیش لەناوەندی
داواکاریی ڕەوای خەڵکەوە، زیان بە داواکارییە ڕەواکانی خەڵک دەگەیەنیت و سیمای پێکەوە ژیانی ئاشتییانەش تێکدەدات و لێکەوتەی نێگەتیڤیش لەسەر کایەی سیاسیی شار بەجێ دەھێڵێت“.
لە کۆتاییشدا داوای لە دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی کردووە، هێمنیی شارەکە و سەلامەتیی هاووڵاتییان و خۆپیشاندەران بپارێزن.
باسنیوز
