بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕێی پەرلەمانتارەکانیەوە هێرش دەکاتە سەر یەکێتی
پاش ئەوەی ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیر کران، ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی گۆڕان، لە پێگە جۆراوجۆرەکانیانەوە، هێرشیان کردە سەر یەکێتی. لەم چوارچێوەیەدا، بێستون فایەق، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیویەتی: "لە سنوورى یەکێتى و بە دەستى چەکدارەکانى یەکێتى، یەکەمجار ساڵى 2006 لە کەلار و دواتر لە هەڵەبجە و دواتریش سەیدسادق و سلێمانى تەقە لە خۆپیشاندەر کرا و چەندین هاووڵاتیی خۆپێشاندەر شەهید و بریندار و دەستگیر کران”.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دووپاتی کردووەتەوە: “ئەوەى گوایە لە سنوورى یەکێتى دۆخێکى جیاواتر هەیە، جگە لە قسەیەکى ناڕاست، هیچیتر نییە، یەکێتی و هێزە چەکدارەکەى تا ئەو کاتە جیاوازن کە دەسەڵات و بەرژەوەندى و پارەکانیان نەکەوێتە مەترسییەوە".
