وەزارەتی ئەوقاف: پێشنیازی لادانی خانەی ئایینمان لەسەر ناسنامەی باری شارستانی نەکردووە

 وەزارەتی ئەوقاف: پێشنیازی لادانی خانەی ئایینمان لەسەر ناسنامەی باری شارستانی نەکردووە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتی کردەوە پێشنیازیان کردبێت بەشی (ئایین) لەسەر ناسنامەی باری شارستانیی ئەو کەسانە لابدرێت کە تەمەنیان لە 18 ساڵ بچووکترە.



بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، تێیدا وەڵامی راپۆرتێکی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) دراوەتەوە، سەبارەت بە دەنگۆی پێشنیازکردنی لادانی بەشی ئایین لەسەر ناسنامەی باری شارستانیی ئەو کەسانەی لە 18 ساڵ بچووکترن لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە. وەزارەتەکە ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە ئەوان پەیوەندییان بە پڕۆژەی لەو جۆرەوە نییە و دەڵێت: ”ئەم پێشنیازە تەنیا گوزارشت لە ڕای تایبەتیی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتەکەمان دەکات“.



هەر لەمبارەیەوە مەریوان نەقشبەند، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف کە خاوەنی پێشنیازەکەیە، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئەوەی نەشاردووەتەوە کە ئەو پێشنیازەکەی کردووە.




باسنیوز
Top