مالیکی دەیەوێت تۆڵە لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات، گروپی نووری مالیکی لە پەرلەمانی عێراق، لە هەوڵی تۆڵەکردنەوەن لەدژی کورد و دەیانەوێت چەند یاسایەک لەدژی کورد بسەپێنن.
د.عەرەفات کەرەم، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: پیلانێک دژی کەرکووک لە ئارادایە، بەتایبەت دوای پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی لە پەڕلەمانی عێراق پەسەند کرا، گوتی: "ئاشکرایە کە مالیکی بۆ جێبەجێ کردنی پلانی دابرینی کەرکووک لە کوردستان، سێ کەرەستەی لەبەر دەستدایە،ئەوانیش کوتلە پەڕلەمانیەکەی دەوڵەتی یاسا و حەشدی شەعبی، کڕینی لیستەکان بۆیە دەبێت کورد لە مەترسی نووری مالیکی ئاگاداربێت".
گوتیشی: "مالیکی دەیەوێت لە رێگای سەپاندنی دەنگی دەوڵەتی یاساوە تۆڵە لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە چونکە هەرێمی کوردستان لەدژی پاوانخوازیەکانی مالیکی بێ دەنگ نابێت".
BAS NEWS-
