كاره‌با 24 كاتژمێریه‌كه‌ی پێنجوێن كه‌م ناكرێته‌وه
ده‌نگۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی كاره‌بای پێنجوێن بۆ نزیكه‌ی 16 كاتژمێر، نیگه‌رانی چین و توێژه جیاوازه‌كانی سنووری شاردێی پێنجوێنی لێده‌كه‌وێـته‌وه و نوێنه‌رێكی هاووڵاتیانی پێنجوێنیش، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای سلێمانی پێ ڕاگه‌یاندوون، ده‌ستكاری بڕی كاره‌باكه‌یان ناكرێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ك له چین و توێژه جیاوازه‌كانی پێنجوێن، كه وێنه‌یه‌كی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، تێدا، هاتووه: " زانیاریمان هه‌یه كه كاره‌بای پێنجوێن، كه به‌رده‌وام و 24 كاتژمێرییه، بۆ 16 كاتژمێر كه‌مده‌كرێته‌وه، له‌كاتێكدا كه نزیكبووینه‌ته‌وه له‌وه‌رزی زستان و هێشتا نه‌وتی پێویستمان پێنه‌دراوه".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "ناكرێت ئه‌و كاره جێبه‌جێبكرێت، چونكه پێنجوێن ناوچه‌یه‌كی كوێستانی و سنووریی سارده و ساڵانه ڕێژه‌یه‌كی زۆری به‌فر و بارانی لێده‌بارێت".
لایخۆشیه‌وه، غه‌ریب پێنجوێنی، نوێنه‌ری هاووڵاتیانی پێنجوێن له پارله‌مانی كوردستان، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "پێش چه‌ند ڕۆژێك سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانیمان كرد و له هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانییان كۆڵیه‌وه، له‌باره‌ی كاره‌بای پێنجوێنه‌وه ئه‌وه‌مان باسكرد كه بڕه كاره‌بای قه‌زای پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری ناكرێت كه‌م بكرێته‌وه، چونكه ناوچه‌یه‌كی سارده و موه‌لیده‌ی ئه‌هلیی تیا نییه و ماڵه‌كانیش پێوه‌ریان هه‌یه".
گوتیشی: "له‌وه‌ڵامدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی جه‌ختیكرده‌وه كه كاره‌بای پێنجوێن كه‌مناكرێته‌وه"
شایه‌نی باسه، ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌شت مانگه وڵاتی ئێران كاره‌با 24 سه‌عاتیه‌كه‌ی قه‌زای پێنجوێنی بڕیوه و له‌سه‌ره‌تای مانگی چواری ئه‌مساڵیشه‌وه كاره‌بای پێنجوێن خراوه‌ته سه‌ر كاره‌باری نیشتیمانی هه‌رێمی كوردستان.
BAS NEWS-
