راوێژكارێكی سه‌رۆكی حكوومه‌ت: ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر بێت سیسته‌می مووچه ده‌گۆڕین
ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به مه‌رجێك گۆڕانكاری له سیسته‌می مووچه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌رز بێته‌وه و چاكسازی له هه‌ندێك سیسته‌می مووچه بكرێت.
ئه‌حمه‌د عوسمان، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "له ساڵی ٢٠١٥ به‌شێك له مووچه خۆران، مووچه‌ی سێ مانگیان وه‌رنه‌گرتووه و به‌شێكیان مووچه‌ی چوار مانگیان وه‌رنه‌گرتووه، له كاتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، به‌هۆی سیسته‌می بایۆمه‌تری، ڕیفۆرمی سیسته‌می مووچه، نه‌هێڵانی دوو مووچه‌یی و به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌رئه‌نجامی له‌سه‌ر كه‌م بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی ده‌رئه‌نجامی له ٢٠١٧ هه‌بێت".
ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "بڕی نه‌وت و پاره‌كه‌ی هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نایه‌ت، بۆیه هه‌ركاتێك پاره بێته وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له‌وێوه دابه‌ش ده‌كرێت، چونكه كاتێك پاره‌دێت یه‌كسه‌ر پاره‌ی ده‌سته‌كان و وه‌زاره‌ته‌كانی پێ دابه‌ش ده‌كرێت و وه‌زاره‌تی دارایی مووچه ڕاناگرێت و یه‌كسه‌ر دابه‌شی ده‌كات".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارایی نه‌مێنێت، كێشه‌ی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌و كاته ده‌بێت سیسته‌مێكی نوێی مووچه دابنرێت"
BAS NEWS-
