وێنە..به‌هۆی بارانه‌وه ئاوی سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم ده‌ته‌قێت
له دوێنێ شه‌وه‌وه بارانێكی زۆر له سنووری هه‌ورامان، ده‌بارێت و به‌هۆی بارانه‌وه سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم ده‌ته‌قێت و خه‌ڵك ناوچه‌كه‌ش خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
به‌پێی قسه‌ی هه‌ندێك له هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه بۆ (باس‌نیوز)، ئه‌و بارانه‌ی چه‌ند ڕۆژه، ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو بووه و به جۆرێك سه‌رچاوه‌ی ئاوی زه‌ڵم كه پار ئه‌م كاتانه ده‌مێك بوو ته‌قیبویه‌وه، ئه‌م ساڵیش به‌هۆی دواكه‌وتنی بارانه‌وه دواكه‌وت، به‌ڵام دره‌نگانی دوێنێ شه‌و ئاوی زه‌ڵم، دووباره ته‌قیوه‌ته‌و چه‌م و جۆگه‌له‌كانی پڕكردوه‌ته‌وه و هاتوه‌ته ناو لادێكانیشه‌وه.
هاووڵاتییه‌كی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، گوتی: "به‌هۆی ته‌قینی ئاوه‌كه‌وه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه زۆر خۆشحاڵن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك بوو باران دواكه‌وتبوو، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا، ئه‌وه دووباره سه‌رچاوه‌یه‌كه ته‌قیه‌وه".
BAS NEWS-
