ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان: بۆ شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆران له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ ئاماده‌ی ڕێككه‌وتنین
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2/12/2016 ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، تێدا هاتووه: "حكوومه‌تی عیراقی فیدرال، ساڵانه به‌بێ به‌شداری پێكردن و ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی، پڕۆژه یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ئاماده ده‌كات و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی ده‌كات، دواتر ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی فیدراڵی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی فیدراڵی، به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو بنه‌مای به‌شداری له ده‌سه‌ڵات و داهات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوی گه‌لانی عێراق هه‌روه‌ك به ڕوون و ئاشكرا له مادده‌كانی ده‌ستووری عیراقی فیدراڵ‌دا چه‌سپێنراوه".
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا، ئه‌وشی خستوه‌ته‌ڕوو: "له كاتێكدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆڵ و چالاكی و ماندووبوون و خه‌مخۆریی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عیراق، به‌رز ده‌نرخێنێت به ئاراسته‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێم و چاككردنی بار و گوزه‌رانی خه‌ڵك و فشاركردن له حكوومه‌تی فیدراڵی، بۆ هه‌رچی زووتر خه‌رجكردنی شایسته دارایییه یاساییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تیش شایسته‌ی داراییی مووچه‌خۆران، كه مافێكی ده‌ستووری و یاسایی‌ی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام هه‌ر هه‌وڵ و پڕۆژه‌یه‌ك له‌مڕوه‌وه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه و دیراسه‌ی وردی شاره‌زایان له‌سه‌ر بنه‌مای داتا و ژماره و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی پێشووی دانوستان و گفتوگۆ و ڕێكه‌وتنامه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، به‌راوردكردنێكی زاستییانه به ژماره له‌نێوان بژارده‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی كرداری جێبه‌جێ بكرێت، چونكه ناكرێت هه‌رێمی كوردستان بخرێته ژێر باری پابه‌ندبوونێكی یاسایییه‌وه و له كۆتاییدا له بری قازانج به زیانی خه‌ڵكی هه‌رێم بشكێته‌وه، به‌تایبه‌تیش ده‌بێت په‌رله‌مانتاره‌كان زانیاریی ڕاست و دروستیان له‌به‌رده‌ست بێت سه‌باره‌ت به ژماره‌ی مووچه‌خۆران له هه‌رێمی كوردستان و بڕی بودجه‌ی پێویست بۆ دابینكردنی ته‌واوی ئه‌و مووچانه و به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ خشته‌كانی هاوپێچی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵ‌دا".
هه‌ر له‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا، ئه‌وه‌ش باسكراوه: "له‌به‌ر ڕۆشناییی ئه‌م لێكدانانه‌وه‌ش، ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی ئه‌لیفی پڕۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌كه‌دا هاتووه كه به داخه‌وه له سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی سۆشیال میدیا بینرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی له ڕێگای كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئاراسته‌مان بكرێت، نه‌ك ناتوانێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات، به‌ڵكو له به‌رامبه‌ر 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی تێكڕای ڕۆژانه، هه‌رێم مانگانه ته‌نها بڕی 317 ملیار دیناری بۆ دیاری كراوه، له كاتێكدا بڕی بودجه‌ی پێویست بۆ دابینكردنی ته‌واوی شایسته‌ی دارایی یه‌ك مانگی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 1 ملیۆن و 400 هه‌زار مووچه‌خۆره، نزیكه‌ی 880 ملیار دیناره له مانگێكدا، له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌ش كۆی كارمه‌ندانی هه‌رێم نزیكه‌ی 730 هه‌زار كارمه‌نده و بۆ هه‌ر مانگێك پێویستییان به بڕی 685 ملیار دینار هه‌یه، ئه‌مه جگه له مووچه و به‌خشینه‌كانی خانه‌نشینان، كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، قوتابیان و سوودمه‌ندانی دیكه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له پڕۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێنه‌دراوه".
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و له‌پێناو گه‌ره‌نتیكردنی دابینكردنی ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی ته‌واوی خۆی بۆ دانوستان و گفتوگۆی به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی ده‌رده‌بڕێت، ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه له به‌رامبه‌ر دابینكردنی ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ، به پێچه‌وانه‌وه سه‌پاندنی هه‌ر پابه‌ندبوونێكی یه‌كلایه‌نه به‌بێ هه‌بوونی ڕێككه‌وتنی هاوبه‌ش، هه‌رێمی كوردستان ناچار به جێبه‌جێكردنی ناكات".
هاوكات، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باسی له‌وه‌ش كردووه: "لێره‌شه‌وه به‌ڕێزان، ئه‌ندامانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، له په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ته‌واوی زانیارییه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ین كه له لایه‌ن شاره‌زایانی دارایییه‌وه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به وردی به‌راورد كراون و هه‌ڵبژاردنی باشترین بژارده كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره و داتاكان، به‌تایبه‌تیش چینی كه‌مده‌رامه‌تی مووچه‌خۆران، كه به هۆی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدرالی عیراقه‌وه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه".
BAS NEWS-
