له‌كه‌لار منداڵێكى یه‌ك ساڵان له حه‌وزێكى ئاودا خنكا
منداڵێكى یه‌ك ساڵان له سنوورى كه‌لار، ده‌كه‌وێته نێو حه‌وزێك له باخێكى خۆیاندا و دواى گه‌یاندنى به نه‌خۆشخانه، گیانى له‌ده‌ست دا.
ڕائید عه‌لى قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان ڕای گه‌یاند :" دواى نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گوندى گرده‌گۆزینه سه‌ر به شارى كه‌لار، منداڵێكى یه‌ك ساڵ به ناوى (ڕوعیا مه‌حموود سادق) به‌ڕووداوێك گیانى له‌ده‌ست دا".
ڕوونی كرده‌وه، كه منداڵه‌كه له نێو باخى ماڵى خۆیاندا ده‌كه‌وێته نیو حه‌وزى ئاوه‌وه، به‌ڵام دواى ده‌رهێنان و گه‌یاندنى به به‌شى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار، گیانى له‌ده‌ست دا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه پۆلیس بۆ زانینی ورده‌كارى ڕووداوه‌كه، ده‌ستى كردووه به لێكۆڵینه‌وه‌كردن.
BAS NEWS-
