بەوێنە.. لە بەندیخانەی كۆیە دەست بەسەر ژمارەیەك كەلوپەلی قەدەغەدا گیرا

بەوێنە.. لە بەندیخانەی كۆیە دەست بەسەر ژمارەیەك كەلوپەلی قەدەغەدا گیرا


پۆلیسی كۆیە لە بەندیخانەی شارەكە دەستی گرت بەسەر ژمارەیەك كەلوپەلی قەدەغە كە پێدەچێت بۆ هەڵاتن ئامادەیان كردبێت.



شۆڕش كاكە، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای كۆیە لە لێدوانێكدا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای كۆكردنەوەی زانیاری و لە هەڵمەتێكی پشكنینیی بەندیخانەی كۆیە، دەستمان گرت بەسەر چەند كەلوپەل و كاڵایەكی قەدەغە لەوانە: (مووس، مشاری ئاسنبڕ - سیم كارت - پاتری شەحنی موبایل، حەپی نایاسایی، وایەرشەحن) كە لەناو دیوار و ناو دەرگا و ژێر كاشیدا شاردبوویانەوە".



گوتیشی "هەموو ئەو كەلوپەل و كاڵایانە بەپێی‌ یاسا قەدەغەن و گۆمانیش دەكرێت بۆ هەڵاتن، یان حاڵەتەكانی تر ئامادەیان كردبێـت."



هێمای بۆ ئەوەش كرد "هەوڵەكانمان بۆ چاودێریی بەندیخانەكە چڕتر كردووەتەوە و رێكاری یاسایی بەرانبەر ئەو بەندیانە دەگیردرێتەبەر كە ئەو شتانەیان پێوە دەگیردرێت."
BAS NEWS-
Top