به‌غدا ڕازییه كه‌نه‌دا ڕاستەوخۆ چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه بنێرێت
حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق دواجار ڕه‌زامه‌ندی نیشادا ڕێگه به هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی كه‌نه‌دا بدات بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی (CBC News)ی كه‌نه‌دی، جۆن فۆرسته‌ر، جێگری وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا پشتڕاستیكردووه‌ته‌وه كه به‌غدا ڕازییه به گه‌یاندنی ههندیێك چه‌كی سوك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان. پێشتر له مانگی له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ حكومه‌تی كه‌نه‌دا ڕایگه‌یان كه هاوكاری سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی ڕازی نه‌بوونه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی، ناردنی چه‌ك و چۆڵه‌كه دوا كه‌وت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی جێگری وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا، به‌غدا هه‌فته‌ی ڕابڕدوو ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه نیشان داوه و له داهاتوویه‌كی نزیك ئه‌م هاوكارییه سه‌ربازییانه ده‌گه‌نه ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه له سه‌رجه‌م ڕوبهڕووبونهوهكانی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش بوونه‌ی خۆیان وه‌ك تاكه هێزی كاریگه‌ر سه‌لماندووه.
هه‌ر وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه، هاوكارییه‌كانی ئه‌مجاره‌ی كه‌نه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان، چه‌كی سوك، ته‌قه‌مه‌نی و دووربین له‌خۆ ده‌گرێت.
BAS NEWS-
