وڵاتێكی ئه‌وروپی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی خۆی له عێراق ده‌كێشێته‌وه
ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌ناڵی دووی ته‌له‌فزیۆنی ده‌نیمارك ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی خۆی له جۆری ئێف 16 له پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی عێراق و سوریا ده‌كێشێته‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌نیمارك له كاتێكدایه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی نیشانی دا كه له 17 مانگی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌نیمارك له زه‌برێكی سه‌ربازی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری كردوه، تێیدا به‌بێ مه‌به‌ست ئاماجێكی مه‌ده‌نییان پێكاوه، له‌ئاكامدا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی حكومه‌تی سوریا كوژراون له‌بری ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش بپێكێت.
ئه‌و كه‌ناڵه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌ندرس ئاموێلسن و وه‌زیری به‌رگری كلاوس هێورت فریدریكسن بڕیاریان داوه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی عێراق و سوریا بكێشنه‌وه.
payamner-
