ڕاگه‌یاندراوێك سه‌باره‌ت به كوژرانی وێنه‌گره‌كه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی گۆڕان
شه‌وی ڕابردوو، ته‌له‌ڤزیۆنی "KNN" ئۆرگانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه وێنه‌گرێكی كه‌ناڵه‌كه‌یان به ناوی "شوكری زەینەددین" له ده‌ڤه‌ری ئامێدی كوژراوه كه شه‌ش ساڵه كارمه‌ندیان بووه و ته‌رمه‌كه‌ی له گوندێكی سه‌ر به‌و ده‌ڤه‌ره دۆزراوه‌ته‌وه، بۆیه داوای لێكۆڵینه‌وه له ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دهۆك ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێدا نووسیویه‌تی: دوو رۆژ پێش ئێسته دوو هاووڵاتی بە ناوەكانی "شوكری زەینەددین" و "میرزا رێكانی" بە مەبەستی راوكردن چوونەتە گوندی "بانەسری" لە ناوچەی "رێكانی" كە دەكەوێتە سەر سنووری نێوان باشوور و باكوری كوردستان، بەگوێرەی قسەی "میرزا رێكانی" كە هاوەڵی "شوكری" بووە، هەریەك لەوان بەرەو جێگەیەك رۆیشتوون و بە دوای نێچیردا گەڕاوون تا راوی بكەن، بەڵام پاش ماوەیەك گوێی لە دەنگی تەقە بووە و چووەتە ئەو شوێنەی هاوڕێكەی لێبووە، كاتێك دەبینێت، كوژراوە.
وه‌ك له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه، "میرزا رێكانی" هەروەها گوتوویەتی پێشتر بە "شوكری"م گوتووە نەڕوات بەڵام هەر چووە و دوای گیان لە دەستدانیشی تەلەفۆن و مۆبایل لەو ناوچەیە كاری نەكردووە تا ماڵبات و كەسوكارەكەی لە شیلادزێ ئاگادار بكەمەوە.
لە راگەیێنراوەكەی پۆلیسی دهۆكدا هاتووە: ئەو ده‌ڤه‌ره‌ی رووداوەكەی تێیدا بووه، ناوچەیەكی سنووریی قەدەغەكراوە و زۆربەی كاتەكان لە لایەن توكیاوە بە بیانووی بوونی هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بۆردوومان دەكرێت و سێ سه‌عات لە سەنتەری قەزای "ئامێدی"یەوە دوورە.
دواتر هه‌ر شه‌وی ڕابردوو، كەسووكاری كوژراوەكە بەرەو شوێنەكه چوون كە تێدا كوژراوە تا تەرمەكەی بهێننەوە و دوای هێنانەوەی تەرمەكەشی پەڕی لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكەوە بەمەبەستی زانینی چۆنییەتی كوژرانی دەكرێتەوە.
شوكری زەینەدین ته‌مه‌نی 40 ساڵ بووه، خێزاندارە و خاوەنی نۆ منداڵە.
payamner-
