پشكێنهرێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى جوێن به ده‌رباز محه‌ممه‌د ده‌دات
وه‌ك له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌سه‌دى وه‌ك پشكێنه‌رى گشتى وه‌زاره‌ت ره‌خنه له ده‌رباز محه‌ممه‌د ده‌گرێت و به درووستكردنى به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته و به‌كارهێنانى ماڵى گشتيى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تايبه‌ت تۆمه‌تبارى ده‌كات.
ده‌رباز محه‌ممه‌د وه‌زيرى گۆڕان له كابينه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى ده‌يه‌وێت ئه‌سه‌دى هێور بكاته‌وه به‌ڵام ئه‌سه‌دى به‌رپه‌رچى ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌مه ماڵى گه‌له و بۆت نييه به‌كارى بهێنيت.
ده‌رباز محه‌ممه‌د ده‌يه‌وێت شوێنه‌كه به‌جێبهێڵێت و ده‌ڵێت بێده‌نگ به، ئه‌سه‌ديش ده‌ڵێت: تۆ بێده‌نگ به و جوێنى پێده‌دات.
