"لیستی مامۆستایانی هاوبه‌ش" ئیدانه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی مامۆستایانی ناڕازی ده‌كات
ئه‌و لیسته له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، گوشاره‌كان بۆ سه‌ر مامۆستایان و رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كان چڕكراوه‌ته‌وه و "دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی" هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر ماڵه‌كانییان و ده‌ستگیر ده‌كرێن.
له باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام و شكاندنی بایكۆتی مامۆستایان، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمه رێز له ئیرادهری مامۆستایان ده‌گرین و هه‌ر بڕیارێك بده‌ن پشتیوانیانین".
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه: "به فشار و توند و تیژی ده‌رگاكان ناكرێنه‌وه به‌ڵكو تاكه كلیلی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایان له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا تێیدایه‌تی".
k24 -
