پەیەدە دوو سەرکردەی ئەنەکەسەی ئازاد کرد

 پەیەدە دوو سەرکردەی ئەنەکەسەی ئازاد کرد
بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە هەرێمی کوردستاندا دەڵێ، پەیەدە دوو سەرکردەی ئێمەی بە ناوەکانی (جەدعان عەلی) و (ئەبو پێشوو) لەگەڵ سێ گەنجی دیکە ئازاد کردوون، بەڵام ئەندامێکی دیکەی ئێمەیان دەستگیرکردووە بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان هەبێ؛ لەبەر ئەوە دەستگیریان دەکات تا لە خەباتدا بمان وەستێنن.

بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستاندا (خالد عەلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، پەیەدە دوو سەرکردەی ئەنەکەسەی بە ناوەکانی (ئەبو پێشوو و جەدعان عەلی) و سێ گەنجی دیکەی ئێمەیان ئازادکر دوون، ئێمەیش لێمان پرسین تۆمەتەکانی ئێوە چیبوون تا دەستگیر بکرێن، لە وەڵامدا گوتیان کە هیچ تۆمەتیکیان لەسەردا ساغ نەبووەتەوە، بۆیە ئازادیان کردووین.

دەشڵێ، هەر دوێنێ لە عەفریندا پەیەدە ئەندامێکی دیکەی ئیمەیان دەستگیرکردووە بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکی کردبێ، تەنیا لەبەر ئەوەی ئەندامی ئەنەکەسەیە دەستگیریان کردووە.
بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە ئاماژەیشی دا، ئەو رەفتارە نابەجێیانەی پەیەدە بۆ ئەوەیە کە لە خەباتدا بمان وەستێنن، پەیەدە دەبێ ئەوە بزانێ کە پێشووتریش رژێمی سووریا هەمان رەفتاری پەیەدەی لەگەڵدا دەکردین، ئێمە نەوەستاین و ئێستاش لە خەباتدا ناوەستین، بەڵام هێشتا سیاسەتی پەیەدە لە گرتن و ئەشکەنجەدانی ئەندامانی ئێمە زۆر لە سیاسەتی رژێمی سووریادا خراپترە، چونکە پەیەدە خۆی بە کورد دەزانێ کەچی دەیەوێ خەباتی کوردایەتی لە رۆژئاوای کوردستاندا بوەستێنێ.
kdp-
Top