وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: هیوادارین ئیستحقاقاتی پێشمه‌رگه له بوودجه‌ی 2017ی عێراقدا هه‌بێت
عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ڕایگه‌یاندووه: "له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی تیرۆریستانی داعش، هێزێكی كارایه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌شی ڕوون كردبویه‌وه: "وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان داوای ئیستیحقاقاتی خۆمان، وه‌كو به‌شێك له سیسته‌می به‌رگریی عێراق ده‌كه‌ین و مكوڕین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌رچی هه‌ست به تێگه‌یشتنی ئه‌رێنییانه‌ی حكوومه‌تی عێراق بۆ هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین و لێكنزیكییه‌كی باش هه‌یه، مامه‌ڵه‌مان ئێستا له ته‌واوی هه‌ردوو میلله‌ت و حكوومه‌تدا به‌قه‌د ئێستا باش نه‌بووه".
عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، سه‌باره‌ت به پێدانی بوودجه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له بوودجه‌ی ساڵی 2017 ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: "كارێكی نامۆ نییه، ئێمه ڕۆژانه كه كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، ده‌كه‌ین و هه‌ست له‌یه‌ك نزیك بونه‌وه‌یه‌كی زۆر باش هه‌یه، پێمان وایه كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر هه‌ردوولاش ده‌بێت".
گوتیشی: "هیوادارین له بوودجه‌ی ساڵی 2017ی عێراق ئیستحقاقاتی پێشمه‌رگه‌ی تێدا بێت، هاوكات بۆ ئه‌و ئیتحقاقاته حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه، قه‌رزاره و پێویسته بدرێته‌وه".
باسنيوز
