د. عرفات ستونی : مالیکی دەیەوێت تۆڵە لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە
د.عەرەفات کەرەم، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،راگەیاند: پیلانێک دژی کەرکووک لە ئارادایە، بەتایبەت دوای پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی لە پەڕلەمانی عێراق پەسەند کرا، گوتی: "ئاشکرایە کە مالیکی بۆ جێبەجێ کردنی پلانی دابرینی کەرکووک لە کوردستان، سێ کەرەستەی لەبەر دەستدایە،ئەوانیش کوتلە پەڕلەمانیەکەی دەوڵەتی یاسا و حەشدی شەعبی، کڕینی لیستەکان بۆیە دەبێت کورد لە مەترسی نووری مالیکی ئاگاداربێت".
گوتیشی: "مالیکی دەیەوێت لە رێگای سەپاندنی دەنگی دەوڵەتی یاساوە تۆڵە لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە چونکە هەرێمی کوردستان لەدژی پاوانخوازیەکانی مالیکی بێ دەنگ نابێت".
باسنیوز
