حكومه‌تی هه‌رێم رێكه‌وتنێكی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی واژۆكرد
به‌پێی هه‌واڵێكی به‌شی ئینگلیزی سایتی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ نێچیرڤان بارزانی رێكه‌وتنه‌كه‌ی به هه‌نگاوێكی گرنگی حكومه‌ت وه‌سفكردووه بۆ ئه‌نجامدانی شه‌فافییه‌تی زیاتر له داهات و خه‌رجییه‌كانی كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێم.
هه‌روه‌ها ڕوونیكردۆته‌وه، رێكه‌وتنه‌كه پڕۆسه‌كانی پێداچونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ و شه‌فافی كه‌رتی نه‌وت و گاز به‌هێزترده‌كات و شه‌فافییه‌تی ئه‌و كه‌رته ئه‌وله‌وییه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمه.
ئه‌وه دووه‌مین رێكه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمه، بۆ پێداچونه‌وه به كه‌رتی نه‌وتدا كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێداچوونه‌وه و وردبینی واژۆ ده‌كرێت. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا حكومه‌تی هه‌رێم رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دیلۆیت -دا واژۆكرد.
له‌میانی مه‌راسیمی واژۆكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی دوێنێدا، كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چووه، به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت و كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێم به‌شدارییان كرد.
ئێرنست و یه‌نگ (EY) یه‌كێكه لە كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بواری خزمه‌تگوزاریی پڕۆفێشناڵ و باره‌گاكانی له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیان و 231 هه‌زار كارمه‌ند و 700 ئۆفیسی هه‌یه له 150 ده‌وڵه‌تی جیهانداو خزمه‌تگوزاریی دڵنیایی و وردبینی دارایی و باج و خزمه‌تگوزاریی ڕاوێژكاری پێشكه‌ش ده‌كات.
به‌رله‌و رێكه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، رۆژی 5ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دیلۆیت -دا واژۆكرد كه كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی خزمه‌تگوزاریی پڕۆفێشناڵ و داراییه له جیهاندا، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی شه‌فافییه‌تی دارایی له كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێم.
hawler-
