فازڵ میرانی: لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی دیدی هاوبەشمان یەکجار زۆر بوو

  فازڵ میرانی: لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی دیدی هاوبەشمان یەکجار زۆر بوو
دوێنی، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی فازڵ میرانی، لە شاری هەولێر لەگەڵ شاندی کۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆکایەتیی عەلی باپیر، کۆبوونەوە.



پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئێستادا گەڕێکی دیکەی دانوستانی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێکردووە بە مەبەستی جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و، گەیشتنی لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی بگەنە پڕۆژەیەکی گشتگیر و تا ئێستایش لە وێستگەی سەردانەکانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەریەک لە لایەنەکانی یەكگرتوو، شیوعی، سۆسیالیست، زەحمەتكێشان و پارتی رەنجدەران ‌و بەشێك لە لایەنە توركمانەكانیەکان، ئەنجامی کۆبوونەوەکان بە ئەرێنی تەواوبوونە.


هەر دوێنی شاندی پارتی لەگەڵ لایەنە مەسیحیەکان کۆبووەوە و په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك و پڕۆسه‌ی پێكهاتنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و كۆتاییهێنان به‌ چه‌قبه‌ستوویی سیاسی كوردستان خراپه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.


لایه‌نه‌ مه‌سیحیه‌كان پشتیوانی خۆیان بۆ په‌یامه‌كه‌ و هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی و سه‌قامگیریی كوردستان ده‌ربڕی.


دوای ئەوەی زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازیان لە دواپەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێوەست بە رەوشی ناوخۆی هەرێم کرد، لە ئێستادا وێستگەی کۆبوونەوەکانی لایەنە سیاسییەکان رێڕەوێکی تەواو ئەرێنی وەرگرتووە، دوێنێیش سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند کە، پڕۆژەیەکی تاکلایەنەمان نییە و گشت راکان کۆ دەکەینەوە بۆ ئەوەی بەرە و پڕۆژەیەکی گشتگیر بڕۆین.
hawler-
Top