فەرەنسا هاوکاریی ئاوەدانکردنەوەی شنگال دەکات
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس ئەوەشی ئاشکرا کرد کە سەرەتای ساڵی داهاتوو شاندێکی حکومەتی فەرەنسا سەردانی هەولێر دەکات و ڕێککەوتنێکی هاوبەش واژۆ دەکات بەمەبەستی چۆنیەتیی پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکانی فەرەنسا بۆ خەڵکی شنگال. بە وتەی سەرچاوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی ڕێککەوتننامەکەی هەولێر و پاریس، حکومەتی فەرەنسا ئەرکی دروستکردنی چەندین قوتابخانە و بنکەی تەندروستی لە شارەکە لەئەستۆ دەگرێت
hawler-
