جلوبەرگی زستانە بەسەر ھەزاران منداڵی چیای شەنگال دابەشکرا

جلوبەرگی زستانە بەسەر ھەزاران منداڵی چیای شەنگال دابەشکرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ UNICEF جلوبەرگی زستانەیان پێشکەشی ٧٠٥٠ منداڵی ئاوارەی سەر چیای شەنگال کرد.
ئەمڕۆ ١/١٢/٢٠١٦ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و UNICEF جلوبەرگی زستانەیان بەسەر زیاتر لە ٧٠٥٠ منداڵی یەزیدی سەر چیای شەنگال دابەشکرد، کە ھەموو ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان ٣ مانگ ھەتا ١٤ ساڵاندایە کارتۆنێک جلی گەرمیان وەرگرتووە.
ئاوارەکانی سەرچیای شەنگال بەھۆی وەرزی سەرما و بەفر و بارانەوە پێویستیان بە ئامێرەکانی گەرمکەرەوەو جلوبەرگی گەرم و نەوت ھەیە، ھەر بۆیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەھەماھەنگی رێکخراو و کەسە خێرخوازەکان پێداویستییەکانی ئاوارەکان دابین دەکات و ھاوکاری و کۆمەکەکان دەگەیەنێتە دەستیان.
بەھۆی شەر و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە رۆژانە سەدان خێزانی ئاوارە روو لە کەمپەکانی ناو ھەرێمی کوردستان دەکەن و دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاو و خۆراکی گەرم و پێداویستییەکانی ماڵەوە پێشکەش بەو خێزانە ئاوارانە دەکات.
payamner-
Top