پێداویستی ناوماڵ و گەرمکەرەوە بەسەر خێزانە ئاوارەکاندا دابەشکرا

پێداویستی ناوماڵ و گەرمکەرەوە بەسەر خێزانە ئاوارەکاندا دابەشکرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ رێکخراوەکانی ''UNHCR، TDH و NRC'' پێداویستی ناوماڵ و گەرمکەرەوەیان دابەشکرد بەسەر زیاتر لە ٢٠٠٠ خێزانی کەمپەکانی دیبەگەدا.
ئەمڕۆ ١/١٢/٢٠١٦ بە ھاوکاری رێکخراوی UNHCR سۆبە بەسەر ٦١٢ خێزانی ناو کەمپەکانی دیبەگەدا دابەشکرد، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان دەزگای خێرخوازیی بارزانی نەوت و جلی گەرم و گەرمکەرەوەکان بەسەر خێزانەکانی ناو کەمپەکاندا بڵاو دەکاتەوە.
لە ھەمان رۆژدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی زەوی مرۆڤەکان (TDH) ھاوکاری و پێداویستی ناوماڵیان پێشکەشی ١١٦٤ خێزانی ناو کەمپەکانی دیبەگە کرد، ھەروەھا بە ھاوکاری رێکخراوی NRCی سویدی پێداویستی خاوێنکەرەوەی بەسەر ١٨ خێزاندا دابەشکرا.
رۆژانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ رێکخراوە ناوچەیی و جیھانییەکان کۆمەک و ھاوکاری پێشکەشی ئاوارە و پەنابەرەکان کە روو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن، دەکات.
payamner-
Top