ترەمپ پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیاکانی خۆی دەپچڕێنێ
سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا لە ھەژماری خۆیدا لە تویتەر رایگەیاند بە مەبەستی دەستبەرداربوونی لە ئیدارەی کۆمپانیاکانی، لە ١٥ی کانوونی یەکەم کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دەکات.
ترەمپ ئاماژەی بەوە دا کە لە کاتی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا منداڵەکانیشی ئامادە دەبن و نووسیویەتی "لە ١٥ی کانوونی یەکەم لە نیویۆرک لەگەڵ منداڵەکانم کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی وازھێنان لە تەواوی کۆمپانیاکانم و چڕبوونەوە لە ئیدارەی وڵات ساز دەکەم. ھەر چەندە بەپێی یاساکان پێویست بەمە ناکات، بەڵام پێموایە وەک سەرۆک دەبێت بەرژەوەندی لەگەڵ کۆمپانیاکانم تێکەڵ بەیەکتری نەبن. بەو ھۆیەوە رێکاری یاسایی بۆ دوورکەوتنە لە چالاکییە بازرگانییەکانم ئامادە دەکرێ. ئەرکی سەرۆکایەتی لەم ئەرکانە زۆر گرنگترە".
ترەمپ لە ئیدارەی نزیکەی ٥٠٠ کۆمپانیادا چالاکی ھەیە و بەھۆی ئەوەی ئەو کۆمپانیایانە لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی بیانی لە چالاکییدایە، نیگەرانی لای لایەنەکانی ئەمریکا دروست کردبوو بەوەی کە ئاڵۆزی لە بەرژەوەندییە بازرگانییەکانی ترەمپ لەگەڵ بەرژوەندییەکانی ئەمریکا دێتە ئاراوە.
BASNEWS -
