به‌وێنه.. یه‌كه‌م به‌فری زستانی ئه‌مساڵ له مێرگه‌سۆر باری
غه‌فور مه‌لا سوار، قائیمقامى قه‌زاى مێرگه‌سۆر، به(باس‌نیوز)ى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بۆ یه‌كه‌مجار له ئه‌مساڵدا شه‌پۆلێكى به‌فر بارین، ده‌ڤه‌رى مێرگه‌سۆرى گرته‌وه كه له هه‌ندێك شوێندا، به‌تایبه‌تى ناوچه‌ی سێلكێ زیاتر له 20 سامتیمهتر به‌فر باریووه و تائێستاش شه‌پۆله‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه به‌رده‌وامه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه تیمه‌كانى به‌رێوبه‌رایه‌تی چاككردن و پاراستنی ڕێگاوبانی هه‌ولێر، كه‌وتوونه‌ته ئاماده‌باشى بۆ راماڵینى به‌فر له رێگه‌و شه‌قامه‌كاندا و تائێستا له هیچ رێگایه‌ك هاتووچۆى ئۆتۆمبێل په‌كی نه‌كه‌وتووه.
bas news -
