ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری دوو هه‌زار خێزان و 7 هه‌زار منداڵ ده‌كات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی ''UNHCR، TDH و NRC'' پێداویستی ناوماڵ و گه‌رمكه‌ره‌وه‌یان به‌سه‌ر زیاتر له ٢٠٠٠ خێزانی كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه‌دا دابه‌شكرد، هاوكات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ UNICEF جلوبه‌رگی زستانه‌یان پێشكه‌شی 7050 منداڵی ئاواره‌ی سه‌ر چیای شه‌نگال، كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1/12/2016، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، به هاوكاری ڕێكخراوی UNHCR، سۆپاى به‌سه‌ر ٦١٢ خێزانی ناو كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه‌دا دابه‌شكرد، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان، نه‌وت و جلی گه‌رم و گه‌رمكه‌ره‌وه‌كان به‌سه‌ر خێزانه‌كانی ناو كه‌مپه‌كاندا دابه‌ش كرد.
هاوكات ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی زه‌وی مرۆڤه‌كان (TDH) هاوكاری و پێداویستی ناوماڵیان پێشكه‌شی ١١٦٤ خێزانی ناو كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه كرد و به هاوكاری ڕێكخراوی NRCی سویدیش پێداویستی خاوێنكه‌ره‌وه‌یان به‌سه‌ر ١٨ خێزاندا، دابه‌شكرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ UNICEF جلوبه‌رگی زستانه‌یان به‌سه‌ر زیاتر له ٧٠٥٠ منداڵی ئێزدى سه‌ر چیای شنگال، دابه‌شكرد، كه هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان ٣ مانگ هه‌تا ١٤ ساڵاندایه، كارتۆنێك جلی گه‌رمیان وه‌رگرتووه.
ئاواره‌كانی سه‌رچیای شنگال به‌هۆی وه‌رزی سه‌رما و به‌فر و بارانه‌وه پێویستیان به ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه‌و جلوبه‌رگی گه‌رم و نه‌وت هه‌یه، هه‌ر بۆیه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی ڕێكخراو و كه‌سه خێرخوازه‌كان پێداویستییه‌كانی ئاواره‌كان دابین ده‌كات و هاوكاری و كۆمه‌كه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته ده‌ستیان.
به‌هۆی شه‌ر و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه، رۆژانه سه‌دان خێزانی ئاواره ڕوو له كه‌مپه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، ڕۆژانه ئاو، خۆراكی گه‌رم و پێداویستییه‌كانی ماڵه‌وه، پێشكه‌ش به‌و خێزانه ئاوارانه، ده‌كات.
bas news -
