له‌سه‌ر قسه‌كردن به‌كوردی له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا ده‌بێته شه‌ڕ
ئه‌گه‌رچی پێشتر ئاك پارتی ئاماژه‌ی دابوو ئه‌وان نابنه رێگر له‌به‌رده‌م هیچ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هه‌ده‌په ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ به كوردی قسه بكه‌ن، به‌ڵام چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی ئه‌و پارته به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌برده سه‌ر.
باسیمه كۆنجه ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په له‌سه‌ر شاری سیرت، له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا به زمانی كوردی سڵاوی كرد و چه‌ند وشه‌یه‌كیشی به زمانی كوردی دركاند، به‌ڵام عه‌بدوڵڵا ئۆزتورك ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاك پارتی هاواری كرد (به توركی قسه بكه) و مه‌تین كولونوكیش كه ئه‌ویش هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاك پارتییه گوتی (بڕۆ له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به كوردی قسه بكه).
مه‌هه‌په‌ش بێده‌نگ نه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی هه‌ده‌په و عیزه‌ت یۆنته‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی مه‌هه‌په گوتی "هه‌ر تاكێكی ئێمه سه‌ر به میلله‌تی توركین، هه‌موومان له‌سه‌رمانه شه‌ڕه‌ف و نامووسی میلله‌تی توركیا بپارێزین".
به‌ڵام محه‌مه‌د مه‌تینه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاك پارتی به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی هه‌ندێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارته‌كه‌ی پشتگیری له زمانی كوردی كرد و گوتی "كورد و تورك بران و دوژمنی یه‌كتری نین، ئه‌گه‌ر چه‌ند وشه‌یه‌ك به كوردی بچڕیت له‌ناو په‌رله‌مان به‌و مانایه نییه توركیا دابه‌ش ده‌كرێت و به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌ڕوات".
باسیمه كۆنجه له وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه‌دا گوتی "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی توركیا په‌رله‌مانێكی دیموكرات بوایه ئێستە نه‌تانده‌گوت به كوردی قسه مه‌كه، بۆیه دێمه سه‌ر زمانی توركی".
bas news -
