کەشناسى هەرێم بارى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێى ڕاگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، سبەی ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران، ھەروەھا لەناوچە شاخاوییەکان لێزمە باران دەبێت و ئەگەری ھەورە تریشقە ھەیە لە ھەندێ کاتدا.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، سبەینێ پێنجشەممە ١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ لەئەنجامی کشانەوەی کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی تورکیا و ھاتنی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران، ھەروەھا لەناوچە شاخاوییەکان لێزمە باران دەبێت و ئەگەری ھەورە تریشقە ھەیە لە ھەندێ کاتدا.
کەشناسی ھەرێم ڕاشیگەیاند، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٥ پلە و نزمترینیش ٦ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٣ پلە بە ٥ پلە دەبێت، لە دھۆکیش ١٢ بە ٦ پلە دەبێت، ھەروەھا لە کەرکوکیش ١٥ پلە بە ٥ پلە دەبێت.
خێرایی با لە نێوان ١٠-٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
ھەروەھا مەودای بینین لە نێوان ٨-٩ کیلۆمەتردا دەبێت.
PAYAMNER-
