به‌غدا پاره بنێرێ، نه‌وت ڕاده‌ستی سۆمۆ دەكه‌ین
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، وا بڕیاره ئه‌مڕۆ بگه‌نه ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه. گوتیشی، مه‌رجیان بۆ راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و، تا به‌غدا به‌شه‌بودجه‌ی هەرێمی کوردستان نه‌نێرێ، نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ ناكه‌ن.
حاكم (سه‌رحان سلێڤانه‌یی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند " هه‌وڵه‌كانمان بۆ ناردنی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به‌رده‌وامیی هه‌یه و، رۆژانه چه‌ندین كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن.. (حه‌یده‌ر عه‌بادی)ـی سه‌رۆكوه‌زیران پێیگوتین ئه‌گه‌ر هه‌رێم بڕی پێویستی نهوتهكهیمان راده‌ست بكات، كێشه‌ی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، هەڵبەت ئێمەش خه‌ریكی دۆزینەوەی ده‌قێكی یاسایین له‌نێو پڕۆژهبودجهدا تا گه‌ره‌نتی هه‌بێت به‌غدا وه‌ك ساڵانی رابردوو بیانوو نه‌دۆزێته‌وه بۆ بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم."
(سلێڤانه‌یی) هەروەها دەڵێت، "ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه، تا به‌غدا ناچار بكرێت له‌به‌رانبه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وتدا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات.. گه‌شبینم ئه‌مڕۆ رێكبکهوین، به‌ڵام ڕاستییەکەی ئێمه به مه‌رج رازین هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خۆی راده‌ستی سۆمۆ بكات، ئه‌ویش ئەوەیە کە پێش راده‌ستكردنی نه‌وته‌كه به‌غدا پاره‌مان بۆ بنێرێ."
PAYAMNER-
