ھیچ بڕیارێک نەدراوە پارە لەھاوڵاتیان بسەندرێت لەبەرامبەر ئەم کارە

ھیچ بڕیارێک نەدراوە پارە لەھاوڵاتیان بسەندرێت لەبەرامبەر ئەم کارە

قایمقامی ھەولێر دەڵێت، ئاساییە گەر پێشنیار کرابێت لەبەرامبەر کۆکردنەوەی زبڵ وخاشاک پارە لەھاوڵاتیان بسەندرێت،بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ بڕیارێکی لەوشێوەیە نەدراوە.

نەبەز عەبدولحەمید بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند" رەنگە پێشنیاری ئەوە کرابێت کە لەبەر ئەوەی حکومەت لەقەیران دایە برێکی پارە لەھاوڵاتیان وەربگیرێت لەبەرامبەر کۆکردنەوەی زبڵ وخاشاک، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ بڕیارێکی فەرمیی نەدراوە.

نەبەز عەبدولحەمید گوتیشی، دەکرێت بڕیارێکی لەوشێوەیە دەربچێت ئەمەش دوای دیراسەکردن کە برێکی دیاریکراوی پارە لەھەر ماڵێک وەربگیرێت لەبەرامبەر کۆکردنەوەی زبڵ وخاشاکی ماڵان، ئەمەش بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە خزمەتی ھاوڵاتیان بکرێت، کە ئەمە شتێکی باشە ولەھەموو دونیا ئەم کارە دەکرێت.

گوتیشی، ھەم حکومەت وھەم ھاوڵاتیش قەیران گرتوویەتیەوە بۆیە پێویستە ھەردوولا ھاوکاری یەکتری بکەن
PAYAMNER-
Top