گەرمیان؛ بۆ ھاندانی خوێندنەوە پێشانگایەکی بێ بەرامبەری کتێب دەکرێتەوە
لە درێژەی ھەوڵی بەکلتورکردنی خوێندنەوە لە پێناو ھاندانی زیاتری گەنجان بۆ خوێندنەوە لە ناحیەی رزگاری سەربە قەزای کەلار پێشانگایەکی بێ بەرامبەری کتێب بۆ زیاتر لە یەک ھەزار ناونیشانی جیاواز دەکرێتەوە.
دەستەی بەکلتورکردنی خوێندنەوە لە ناحیەی رگاری لە چوارچێوەی راگەیاندنی ھەوڵێکدا ماوەی مانگێکە لە شارۆچکەی رزگاری دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی کتێب لە خوێنەر و نووسەر و خەڵکی کتێببەخش لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان و لە ئێستاشدا لەو کتێبانەی کۆیان کردۆتەوە کە زیاتر لە ھەزار ناونیشانی جۆراوجۆرە بە کردنەوەی پێشانگایەکی بێ بەرامبەر بۆ گەنجان و خوێنەرانی سنورەکە.
PAYAMNER-
